ئەمرۆ پێنج شەممە 23ی تەممووزی2026 پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (165) لە ڕێکەوتی 22ـی تەممووزی 2026، لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران لە خشتەی مانگی تەمموزی ساڵی 2025 دەرچوو.
ئەم فەرمانە تایبەتە بە پلە بەرزکردنەوەی (729) ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
پلە بەرزکردنەوەی ئەم ئەفسەرانە بۆ پلەی نوێی شایستەی خۆیان، پاڵپشت بە ماددەی (10) لە یاسای ڕاژە و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیتحادی ژمارە (18)ـی ساڵی 2011ـی بەرکار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە و گوزارشت لە ڕێکەوتی شایستەبوونیان دەکات لە ڕێکەوتی 14-7-2025 و فەرمانەکە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.
بەناوی بەڕێز وەزیری ناوخۆ، پیرۆزبایی له تەواوی ئەم ئەفسەرانە دەکەین کە لەم خشتەیەدا پلەکانیان بەرزکراوەتەوە .
ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ
23ـی تەمموزی 2026

