zagros news agency

ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەکی تاپڕ کوژرا

 

​بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سنووری ناحیەی قەرەهەنجیری سەر بە پارێزگای کەرکووک، ژنێکی تەمەن ۳۹ ساڵ بە چەکی تاپڕ کوژرا و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە هاوسەرەکەیەتی.

​سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، رووداوەکە لە گوندی «ساتی» سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر ڕووی داوە. قوربانییەکە ئافرەتێکی تەمەن ۳۹ ساڵییە و دایکی چەند منداڵێکە.

​ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنیەکان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی ورد لە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوتووە کە تاوانەکە لەلایەن هاوسەری ئافرەتەکەوە ئەنجام دراوە.

​تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکیی ڕوودانی ئەم تاوانە و دروستبوونی کێشەکەی نێوانیان نەزانراوە، هێزە ئەمنییەکانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان لەو باریەیەوە بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو فەرمانبەرانەی هەژماری منیان هەیە، ئێوارە دەتوانن مووچەی مانگی شەش وەربگرن

سەڵاح

بەشداری کردنی مباپێ بۆ یاری بەرامبەر مان سیتی یەکلایی کرایەوە

یاسین

داهاتووی ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید یانەکەی خستۆتە ژاوە ژاو

یاسین