zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید نزیکە لە بۆندێکی گەورەی مێرکاتۆی هاوینە

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرای کرد یانەی ڕیاڵ مەدرید نونێنەرانی خۆی ناردۆتە ئەڵمانیا بۆ کۆبووەوە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی لایپزیگ تاکو لەنزیکەوە گفتوگۆی تەواوەتی بکەن لەسەر ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ (یان دیۆماندێ) ئەستێرەی لاوی یانە ئەڵمانیەکە.

بەگوێرەی زانیاریەکان بێت ڕیاڵ مەدرید دوای بێهیوا بوون لە ئۆلیسێ پەنای بردۆتە بەر لایپزیگ و ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە ئەڵمانیەکە لەپێناو ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ دیۆماندێ تەمەن 19 ساڵ،کە ئەم گرێبەستە دەبێتە یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکانی ئەم مێرکاتۆی هاوینە.

یان دیۆماندێ وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لەکۆی 36 یاری 13 گۆڵ و 10 ئەسیستی هەبوو،لەماوەی مۆندیالیشدا پاریس سانجێرمان زۆر نزیک بوو لەگواستنەوەی یاریزانەکە،بەڵام هاتنی ڕیاڵ مەدرید بۆ ئەم بابەتە هەموو شتەکانی گۆڕی و کۆتایی بە گفتوگۆی یانە فەڕەنسیەکە هێنا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئینتەر میلان ترسی لە دۆمفریێز هەیە

یاسین

سیمیۆنی سەبارەت بەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لێدوان دەدات

یاسین

فەرمی.. مانوێل نۆیەر بە یەکجاری دوورکەوتەوە

یاسین