zagros news agency

“خازر” لە چوارچێوەی پڕۆژەی “سینەما و جەماوەر” نمایش دەکرێت

 

لە بەردەوامی چالاکییەکانی وەرزى هاوینە و لە چوارچێوەی پڕۆژەی “سینەما و جەماوەر”، بۆ ئەم هەفتەیە، بەڵگەفیلمیی “خازر” لە دەرهێنانی دەرهێنەر نزار مامە پێشکەش بە بینەران دەکرێت.

 

پڕۆژەی “سینەما و جەماوەر” بە پاڵپشتی پارێزگاری هەولێر و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆ سازدەکرێت، زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوامە، ئامانجی سەرەکی بڵاوکردنەوەی کولتووری سینەمایی و دروستکردنی پردێکی پەیوەندییە لەنێوان سینەماکاران و جەماوەردا.

 

ئەم پڕۆژەیە بە تایبەتی جەخت لەسەر نمایشکردنی ئەو بەرهەم و فیلمە کوردی و نێودەوڵەتییانە دەکاتەوە کە دەرفەتی کەمتریان بۆ رەخساوە لە هۆڵە بازرگانییەکاندا نمایش بکرێن و بینەری کوردستان لە نزیکەوە بیانیانبینێت.

 

دابینکردنی ئەم دەرفەتانە یارمەتیدەرێکی گەورەیە بۆ ئاشناکردنی بینەران بە بابەتی جیاواز و هونەری سەربەخۆ، کە بەشێکی گرنگە لە دەوڵەمەندکردنی بزووتنەوەی رووناکبیری و هونەری لە هەرێمی کوردستاندا.

 

فیلمەکە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی سبەی چوارشەممە، ١٢ـی ئابی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی دەرهێنەری فیلم؛ لە هۆڵی ژمارە ١٢ـی سینەما ئیمپایەر لە فاملی مۆڵ  نمایش دەکرێت و هاتن بۆ هەمووانە و بەبێ بەرامبەرە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سامی ئۆشانا: بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق كاریگه‌ریی زۆری كردوه‌ته‌ سه‌ر بازاڕی جیهان و جووڵه‌ی بازرگانی

یاسین

به‌په‌له‌..مافی مرۆڤ بۆ زاگرۆس: ئه‌شكه‌نجه‌دانی دیله‌كانی لاله‌زار له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ له‌سه‌ر عێراقیش ده‌كه‌وێت

یاسین

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART