zagros news agency

بایرن میونشن دەیەوێت برادلی بارکۆلا بگوازێتەوە

بایرن میونشن ئامانجێکی نوێی لە بازاڕی گواستنەوەدا دیارییکردووە و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ برادلی بارکۆلای یاریزانی پاریس سان جێرمان بکات، ئەمەش لە ئەگەری رۆیشتنی یەکێک لە مایکل ئۆلیسێ یان لویس دیاز کە لەلایەن یانەکانی وەک ریال مەدرید و هیلالەوە داوا دەکرێن.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، بەرپرسانی یانە باڤارییەکە سەرسامن بە تواناکانی ئەم یاریزانە فەرەنسییە بەهۆی خێراییە زۆرەکەی و توانای یاریکردن لە هەردوو باڵی راست و چەپی هێرشبردنەوە، لە کاتێکدا خودی یاریزانەکەش بیری لە جێهێشتنی پاریس سان جێرمان کردووەتەوە بەو پێیەی دەیەوێت لە سەرجەم یارییەکاندا بە شێوەی سەرەکی بەشداری بکات.

جێی باسە جگە لە بایرن میونشن، هەریەکە لە یانەکانی لیڤەرپوڵ، ئارسناڵ و مانچستەر یونایتدیش چاویان لە تواناکانی ئەستێرەکەیە کە نرخەکەی بە 100 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند گەنجێکی کورد لە پاڵەوانیەتییەکی یارییە وەرزشیە ئەلکترۆنیەکان نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەکەن

یاسین

ڕۆژنامەکانی پورتوگال هێرش دەکەنە سەر دەکەنە مارتینێز

sarkar

بەرشەلۆنە نایەوێت دەستبەرداری ئەستێرەکەی ببێت

یاسین