سوپای لوبنان بەردەوامیی کردە سەربازییەکانی ئیسرائیلی لە باشووری ئەو وڵاتە سەرکۆنە کرد و ڕایگەیاند ئەم کارانە ڕێگرن لەبەردەم جێگیرکردنی تەواوەتیی هێزەکانی سوپا بە گوێرەی ڕێککەوتنی مانگی ڕابردوو.
لە ڕاگەیەندراوێکی سوپای لوبناندا هاتووە هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل بە تێکدانی خانوو و تۆپباران و تەقەکردن لە چەند ناوچەیەکی باشوور، بەردەوامن لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان. سوپای لوبنان جەختی کردەوە بەردەوامیی ئەم هێرشانە جێگیربوونی سوپای تووشی ئاستەنگ کردووە و ڕێگری لە گەڕانەوەی دانیشتووان بۆ گوند و شارۆچکەکانیان دەکات.

