zagros news agency

کۆمپانیای مارڤڵ پاڵەوانی نوێی زنجیرەی بلاک پانسەر دەستنیشان دەکات

 

ستۆدیۆکانی مارڤڵ لە فێستیڤاڵی سان دیێگۆ ئەکتەری تەمەن 32 ساڵ دەیڤد جۆنسۆنیان وەک پاڵەوانی نوێی بەشی سێیەمی فیلمەکە بەکۆمەڵگە ناساند.

دوای شەش ساڵ لە کۆچی دوایی ئەکتەر چادیک بۆزمان، کۆمپانیا بڕیاریدا ڕێڕەوی چیرۆکەکە بە کەسایەتییەکی نوێوە درێژە پێبدات.

دەیڤد جۆنسن ڕۆڵی کوڕی پێگەیشتووی تیتچالا دەگێڕێت و بەردەوام بەرپرسیارێتی پاراستنی وڵاتەکەی دەگرێتە ئەستۆ. ئەم ئەکتەرە لە وتارێکدا سوپاسی دروستکەرانی فیلمەکەی کرد و دڵخۆشی خۆی بۆ بەشداریکردن لەم خێزانە هونەرییە دەربڕی.

پێشتر ئەم هونەرمەندە لە فیلمی “Alien: Romulus” و زنجیرەی “Industry” بەشداری کردبوو.

بەشی سێیەمی ئەم زنجیرەیە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2028 دەکەوێتە سەر شاشەی سینەماکان.

ڕایان کۆگلەر ئەرکی دەرهێنانی لەئەستۆ دەگرێت و ئەکتەرانی وەک دینزل واشنتن و لێتیشیا ڕایت بەشداری لەم کارە گەورەیەدا دەکەن. دروستکەرانی فیلمەکە لەو بڕوایەدان ئەم بەرهەمە سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای مردنی خۆشەویستەکەی ساندرا بولوک گۆشەگیری هەڵدەبژێرێت

ART

وەرزی دووەمی زنجیرەی “Lioness” بڵاودەکرێتەوە

ART

تیومۆتی شالامێ و کایلی جێنەر پلانی تایبەتیان بۆ وەرزی خەڵاتەکان هەیە

ART