zagros news agency

کۆرتوا؛دوایین قسەی دکتۆرەکان سەبارەت بە پێکانەکە بەدڵی هاندەران دەبێت

تیبۆ کۆرتوا دوای ئەوەی لەیاری بەرامبەر ئیسپانیا لەمۆندیال بەهۆی هەست کردن بە ئازارەوە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و گۆڕانکاری پێکرا،هاندەرانی یانەکەی ڕیاڵ مەدرید دووچاری دڵەڕاوکێ بوون گۆڵپارێزەکە نەتوانێت بەشداری یارییەکانی داهاتووی یانەکەیان بکات لە ئامادەکارییەکان و وەرزی نوێ،بەڵام نوێترین لێدوانی ئەستێرەکە هەموو ئەو دڵەڕاوکێیەی نەهێشتەوە.

لە نوێترین لێدوانی تیبۆ کۆرتوا بۆ میدیا بەلجیکیەکان وتی؛ئێستا لەپشووی هاوینەم لەگەڵ خێزانەکەم و زۆر دڵخۆشم،سەبارەت بە پێکانەکەشم هەست بە ناڕەحەتی نەکەم و ئازارم نییە،بەڵام چاوەڕێی قسەی پزیشکەکانم تاکو ڕێگەم بدەن بەشداری ڕاهێنانەکان بکەم لەدوای تەواو بوونی پشووەکان،وە دڵنیاشم قسەی دکتۆرەکان سەبارەت بە پێکانەکەم بەدڵی هاندەران دەبێت،منیش لای خۆمەوە هەمووان دڵنیا دەکەمەوە بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەم دەکەم.

سەبارەت بە هاتنی ڤان بۆمێڵ وەکو ڕاهێنەری بەجیکا کۆرتوا ئاماژەی بەوەکرد خۆشحاڵە بەهاتنی ئەو ڕاهێنەری بۆ وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی و وتی؛بەپەرۆشم بۆ قسە کردن لەگەڵ ڤان بۆمێڵ،من لەنزیکەوە نایناسم،بەڵام مێژووی ئەو وەکو یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەکان هەموو شتێک دەڵێت لەسەر کەسایەتی کارکردنی لەتۆپی پێ.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بازاڕێکی گەورەی گواستنەوەی یاریزانان چاوەڕێی ئارسناڵ دەکات

یاسین

لەوازهێنانی یارییەوە بۆ یاری کۆتایی مۆندیال چیرۆکی مێسی و ئەرجەنتین

sarkar

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین