zagros news agency

جون سينا بۆ جاری دووەم قژی دەچێنێتەوە

زۆرانباز و ئەکتەری دیار جون سينا ئەزموونی دووەمی چاندنی قژی بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرادەکات و هۆکاری ئەنجامدانی پرۆسەکەی ڕوونکردەوە.

جون سينا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری PEOPLE لە پەراوێزی فێستیڤاڵی سان دییگۆ کۆمیک کۆن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەنجامدانی پرۆسەی دووەم بە ڕێگەی FUE بڕوا بەخۆبوونی زیاتری پێبەخشیوە. لەبارەی هۆکاری پرۆسەی دووەم گوتی، دوای 15 مانگ لە پرۆسەی یەکەم ویستوویەتی چڕیی قژی زیاتر بکات و ئەو شوێنانەی قژی کەمی کردبووەوە چارەسەر بکات.

جون سينا روونیکردەوە، پزیشکەکەی داوای لێکردووە پێش پرۆسەکە هەموو قژی تاشێت تاوەکو ئەنجامێکی باشتری دەستبکەوێت.

جەختیشی کردەوە، تاشینی قژ یارمه‌تیده‌ر بوە بۆ ئه‌وه‌ی پزیشکەکە بە وردییەکی زۆرتر کار لەسەر ڕەگی قژەکان بکات.

ئەو ئەکتەرە بەردەوام باس لەوە دەکات کە ئەم هەنگاوە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ڕووخسار و ئامادەیی لەبەرامبەر کامێراکاندا هەبووە.

جون سينا لەو بڕوایەدایە کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئالنگارییە و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێ لە بواری چاندنی قژدا یارمەتی داوە تاوەکو متمانەی تەواو بۆ دەرکەوتنی بگەڕێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سلێمانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانی کرایەوە

ART

شەش ئەدیب و چیرۆکنووس و شاعیرى هەولێر رێزیان لێنرا

ART

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART