بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەمڕۆ دکتۆر ئاگرین عبدالله بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەیاوەری ستافی وەزارەت چەند پڕۆژەیەکی ڕێگاوبانی بەسەرکردەوە وەک پڕۆژەی دیزاین کردن و بە دووساید کردنی ڕێگای سپیلک – خەلیفان بەدڕێژایی 10 km لەگەڵ ئەندازیارو تەکنیکارانی پڕۆژەکان گفتۆی کرد و ڕێنمای پێویستی پێدان داوای لێکردن پڕۆژەکە بە بەرزترین کوالێتی جێبەجێ بکڕێت و دەستی خوشیشی لێکردن کە ماندو نەناسانە شەو و ڕۆژ لە کاردان . جێگای ئاماژە پێدانە ئێستا دەروازەکان هاتن و چوون خلیفان سیمایەکی ناوازەی بە ناوچەکە بەخشیوە و بۆتە جێگای خۆشحالی هاولاتیان .
هەواڵی داهاتوو