zagros news agency

دۆلاری زیاتر خرایە بازاڕ

بانکی ناوەندیی عێراق دۆلاری نەختینەی زیاتری خسە بازاڕەوە و بەهای دۆلاریش بەرامبەر دینار  جێگیر بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئایار، بانکی ناوەندیی عێراق، بڕی 278 ملیۆن و 218 هەزار  دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕە 25 ملیۆن و 560 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینەییە، 250 ملیۆن و 50 هەزاری بە شێوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بووە.

ئێستا 100 دۆلار هاوتای 145 هەزار و 400 دینارە.

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ 25ملیۆن دۆلاری نەختینه  زیاتر خراوەتە بازاڕ.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎بەرپرسێکی ئیسرائیلی: پەیوەست نین بە ڕێککەوتنی ترامپ و تاران بە تەواوی

گوران

سەرۆکى حکوومەت لەگەڵ کونسولی میسر لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە

سەڵاح

لە ئێران قەیرانی بەنزین دروست بووە

گوران