zagros news agency

بۆچی کۆمپانیاکانی ژیریی دەستکرد ملیۆنان پەرتووکیان کڕی و پاشان لەناویان بردن؟

لە ڕوانگەی یەکەمەوە سەیر دەنوێنێت؛ بۆچی کۆمپانیایەک ملیۆنان دۆلار خەرج بکات بۆ کڕینی پەرتووکی چاپکراو، تەنها بۆ ئەوەی دوای چەند ڕۆژێک لە یەکتریان هەڵبوەشێنێتەوە، سکانیان بکات و فڕێیان بداتە دەرەوە؟
ئەمە ڕێک ئەو کارەیە کە بەڵگەنامەکانی دادگا لە دۆسیەی کۆمپانیای ئەمریکی “ئەنترۆپیک” (Anthropic)، دروستکەری چات‌بۆتی کلاود (Claude)، پشتیان لەسەر هەڵماڵیوە. بەڵگەنامەکان نیشانی دەدەن کە ئەم کۆمپانیایە بۆ ڕاهێنانی مۆدێلەکانی ژیریی دەستکردی خۆی، ملیۆنان بەرگ پەرتووکی چاپکراوی کڕیوە، بەرگ و پەیوەندی لاپەڕەکانی هەڵوەشاندووەتەوە، لاپەڕەکانی بە سکانەری پیشەسازی دیجیتاڵی کردووە و پاشان نسخە کاغەزییەکانی وەلا ناوە.
بەڵام بۆچی؟
هۆکاری یەکەم: پەرتووکەکان هێشتا باشترین سەرچاوەی ڕاهێنانی ژیریی دەستکردن
مۆدێلە زمانییەکان وەک کلاود، جێمینای یان چات جی‌پی‌تی، بۆ فێربوون پێویستیان بە قەبارەیەکی یەکجار زۆر لە دەق هەیە. بەڵام هەموو دەقەکان هەمان کوالیتییان نییە.
پەرتووکە بڵاوکراوەکان ئاسایی چەندین قۆناغی دەستکاری، پێداچوونەوە و کۆنترۆڵی کوالیتییان تێپەڕاندووە. لەبەر ئەوەش، لە ڕووی پێکهاتەی زمانی، وردیی ڕێنووس و یەکگرتووییەوە، کوالیتییەکی زۆر بەرزتریان هەیە بەراورد بە بەشێکی گەورەی ناوەڕۆکی ئینتەرنێت. بەم هۆیەوە، بۆ ڕاهێنانی مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد بە سەرچاوەیەکی بەنرخ ئەژمار دەکرێن.
هۆکاری دووەم: ئینتەرنێت ئیتر وەک ڕابردوو جێی متەمەنە نییە
بەرەنگاربوونەوەیەکی نوێی پیشەسازیی ژیریی دەستکرد، زیاتربوونی خێرای ئەو ناوەڕۆکانەیە کە بە خۆی ژیریی دەستکرد بەرهەم هاتوون.
ئەگەر نەوە نوێیەکانی مۆدێلەکان بە شێوەیەکی سەرەکی بەو دەقانە ڕاهێنانیان پێ بکرێت کە خودی ژیریی دەستکرد دروستی کردوون، ڕەنگە کوالیتی دەرئەنجامەکانیان بە تێپەڕبوونی کات دابەزێت؛ دیاردەیەک کە هەندێک لە توێژەران بە “داڕمانی مۆدێل” (Model Collapse) ناوی دەبەن.
لە بارودۆخێکی وەهادا، پەرتووکە چاپکراوەکان بوونەتە یەکێک لە کەمترین سەرچاوە گەورەکانی دەقی مرۆڤی و باکوالیتی.
بۆچی پەرتووکەکانیان لەناو برد؟
پاساوی کورت: خێرایی و تێچوو.
لە سکانی ئاساییدا، دەبێت پەرتووکەکە بە تەندروستی بێنێلدرێتەوە و هەر لاپەڕەیەک بە جیا وێنەی لێ بگیڕت؛ پرۆسەیەک کە کاتگر و پڕتێچووە.
بەڵام لە ڕێگەی ناسراو بە “سکانی تێکدەرانە” (Destructive Scanning)، سەرەتا بەرگی پەرتووکەکە دەبڕدرێت، لاپەڕەکان لە یەک جیا دەکرێنەوە و پاشان سکانەرە پیشەسازییەکان دەتوانن هەزاران لاپەڕە لە ماوەیەکی کورتدا دیجیتاڵی بوبکەن.
بە وتەی دادوەری دۆسیەکە، ئەنترۆپیک یان بەڵێندەرەکانی دوای جیاکردنەوەی بەرگەکان، لاپەڕەکانیان سکان کردووە و نسخە کاغەزییەکانیان فڕێ داوە، و تەنها نسخەی دیجیتاڵییان لە بنکەدراوەی ناوخۆیی کۆمپانیادا هێشتووەتەوە.
ئایا ئەم کارە یاسایی بوو؟
وەڵامی ئەم پرسیارە سادە نییە.
لە بڕیارێکدا کە لە حوزەیرانی ۲۰۲۵دا دەرچوو، دادوەر ویلیام ئالسەپ ڕایگەیاند دیجیتاڵیکردنی ئەو پەرتووبانەی کە ئەنترۆپیک بە شێوەیەکی یاسایی کڕیونی و بەکارهێنانیان بۆ ڕاهێنانی مۆدێلی ژیریی دەستکرد، لەم دۆسیەیەدا بە “بەکارهێنانی دادپەروەرانە” (Fair Use) هەژمار دەکرێت.
بەڵام هەمان دادوەر لە هەمان کاتدا جەختی کردەوە کە ڕاگرتنی ملیۆنان نسخەی دیجیتاڵی کە لە سەرچاوەی نەیاسایی و نسخەی دزراوەوە بەدەست هاتوون، ناکەوێتە ژێر ئەم پاراستنەوە و ئەنترۆپیک دەبێت هێشتا لە دادگا وەڵامدەری ئەو بەشەی دۆسیەکە بێت.
کەواتە، بڕیاری دادگا بە مانای یاساییبوونی هەموو ڕێگاکانی کۆکردنەوەی داتا بۆ ڕاهێنانی ژیریی دەستکرد نییە، بەڵکو جیاوازیی خستووەتە نێوان پەرتووکە کڕدراوەکان و نسخە نەیاساییەکان.
ئایا پەرتووکە دەگمەنەکانیش لەناو چوون؟
تا ئێرە، هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو نیشانی نەداوە کە ئەنترۆپیک پەرتووکی دەگمەن یان بەرهەمی تایبەتی کتێبخانەکانی لەناو بردبێت.
بەڵگەنامەکانی دادگا و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان نیشان دەدەن پەرتووکەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە بازاڕی پەرتووکی دەستی دوو و فرۆشیارە گەورەکان کڕدراون. هەروەها هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئەم نسخە دیجیتاڵیانە خرابانە بەردەستی ڕای گشتی؛ ئەوان لە کتێبخانەی ناوخۆیی کۆمپانیادا پارێزراون.
بۆچی ئەم دۆسیەیە گرنگە؟
چیرۆکی ئەنترۆپیک تەنها دەربارەی لەناوبردنی ملیۆنان پەرتووک نییە؛ بەڵکو نیشانی دەدات ململانێ لەسەر “داتای باکوالیتی” وارد بووەتە قۆناغێکی نوێوە.
لە ساڵانی ڕابردوودا وا بیر دەکرایەوە ئینتەرنێت گەورەترین سەرچاوەی زانست بێت بۆ ڕاهێنانی ژیریی دەستکرد. بەڵام ئێستا، بە زیادبوونی قەبارەی ناوەڕۆکی بەرهەمهاتوو لەلایەن خودی ژیریی دەستکردەوە و توندبوونی ناکۆکییە یاساییەکان لەسەر مافی بڵاوکردنەوە (مافی کۆپی)، کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان زیاتر لە پێشوو ڕوویان لەو سەرچاوانە کردووە کە پێشتر کەمتر سەرنجیان دەدرا؛ لە پەرتووکی چاپکراوەوە تا ئەرشیفی ڕۆژنامەکان و کۆمەڵە زانکۆییەکان.
بەم شێوەیە، ئەو پەرتووبانەی کە ڕۆژێک تەنها بۆ خوێندنەوە چاپ دەکران، ئەمڕۆ بوونەتە یەکێک لە بەنرخترین سەرچاوەکانی پیشەسازیی ژیریی دەستکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر.. كوڕبه‌ندى مافه‌كانى مرۆڤ بۆ خستنه‌ڕووى كارى هاوبه‌شى حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان

سەڵاح

بزانه عێراق لەناو وڵاتانی عەرەبی لە ریزبەندی چەندەمین وڵاته بۆ هەرزانیی ژیان

یاسین

پاره‌ی موه‌لیده‌ی ئه‌هلی كه‌م ده‌بێته‌وه‌

یاسین