zagros news agency

لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٧٨ چەکداری سەر بە ئێران لە سووریا کوژراون

 

ڕوانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی ‌کردەوە، لە چوارچێوەی بەردەوامیی هێرشی ئیسرائیل و داعش دژ به حکوومەتی سووریا و میلیشیای سەر بە ئێران لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ـه‌وە هەتا ئێستا ١٧٨ کەس لەو چەکدارانەی ئێران پشتگیرییان دەکات، لە‌م وڵاتە کوژراون.

بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، ئەم چەکدارانە لە هێرشی جوداجودادا لە دێرە‌زۆر، ئەلبووکەمال، مەیادین و بیابانەکانی سووریا هەتا سنووری لوبنان سەرجەم چەکدارەکان کوژراون.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو بووەتەوە، دەنگۆی کشاندنەوەی چەکدارانی ئێران لە سووریا دەبیسترێت.

کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، چەکدارانی ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی ڕاوێژکارانی سەربازی لە سەر داوای فەرمیی حکوومەتی سووریا و هەروه‌ها بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە مەزارگە پیرۆزەکانی شیعان لە سووریان.

ئێران دەڵێت هێزی سەربازیی وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکا لە ژێرناوی هێزی هاوپەیمانیی دژ بە داعش لە سووریا نایاسایین و بێ ئێزنی حکوومەتی سووریا لەم وڵاتەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

حكوومەتی عێراق هەڵوێستی فەرمیی لەبارەی كوشتنی ئیسماعیل هەنیە راگەیاند

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزم ده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

پۆلیانسکی: ئۆکرانیا شانازی بەکوشتنی ڕۆژنامەنووسانی ڕووسیا دەکات

سەڵاح