ئەکتەری ئوسترالی، نیکۆڵ کیدمان دوای جیابوونەوەی لە کیپ ئۆربان لەگەڵ بزنسمان مایکل ڕاینستاین بینرا.
هەردووکیان لە فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجلۆس بێکەوە بە ئۆتۆمبێلێکی فێراری ڕەش بینراون و پێشتریش لە ئیتالیا بێکەوە بینرابوون.
لەلایەکی دیکەوە کیدمان وێنەی نوێی لە پشت کامێرای بەشی دووەمی فیلمی “Practical Magic” بڵاوکردەوە کە تێیدا لەگەڵ ساندرا بۆلۆک دەردەکەوێتەوە.
کیدمان لە هەژماری خۆی نووسیویەتی، تەنیا جادوویەکی کەم، هەروەها وێنەی دیکۆر و گۆزە و پەرتووکەکانی بڵاوکردووەتەوە.
دروستکردنەوەی ماڵە کۆنەکە لە ستۆدیۆکاندا بەردەوامە و ئەکتەرە نوێیەکانی وەک جوی کینگ و مەیسی ویلیامز بەشدارن لە کارەکەدا.
بەشی یەکەمی ئەم فیلمە لە ساڵی 1998 بڵاوکرایەوە کە باس لە دوو خوشکی جادووگەر دەکات. بەشی دووەم دوای 28 ساڵ دەگەڕێتەوە و جەماوەر لەو بڕوایەدان کە کارێکی زۆر سەرکەوتوو دەبێت بۆ تیمی فیلمەکە.

