دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە تەنها هێزی کۆنترۆڵکەر لە گەرووی هورمز لە ئێستادا هێزی دەریایی ئەمریکایە و وتی کە ئەمریکا «تەواوی تەنگەکەی لە مین پاک کردووەتەوە».
ترامپ لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لە ئۆفیسی کۆشکی سەرۆکایەتی ئەمریکا، هەروەها وتی واشنتن داوای قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانە دەکات کە بەهۆی ئێرانەوە ڕوویان داوە.
داوای قەرەبووکردنەوە لە ئێران
سەرۆکی ئەمریکا پێشتر لە هەمان ڕۆژدا داوای لە ئێران کردبوو قەرەبووی ئەو کەسانە بداتەوە کە بە گوتەی ئەو، لەلایەن تارانەوە لە جەنگ، هێرش و ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون.
ترامپ لە پەیامێک لە تۆڕی «تروث سۆشیال» نووسیویەتی کە ئەویش داوای قەرەبووکردنەوە دەکات بۆ «هەموو ئەو کەسانەی کوژراون یان بەهۆی بۆمبەکانی سەر ڕێگا و جەنگە جۆراوجۆرەکانەوە بە شێوەیەکی قورس بریندار کراون».
ئەو هەروەها وتی ئەم داواکارییە لە هەموو گفتوگۆ و دانوساندنەکانی داهاتووی ئەمریکا و ئێراندا دەخرێتە ناو، لەوانەش داوای قەرەبووکردنەوە بۆ بنەماڵەی ئەو خەڵکەی کە بە گوتەی ترامپ لەلایەن ئێرانەوە لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون.
ئەم داواکارییەی ترامپ لە گفتوگۆکانی پێشووی نێوان واشنگتن و تاراندا نەخرابووە ناو. گفتوگۆکان
مەرجەکانی ئێران بۆ کردنەوەی تەنگەکە
لە بەرامبەردا، ئێران ڕایگەیاندووە کە نزیکە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەگەڵ عومان بۆ دیاریکردنی ڕێڕەوی نوێی کەشتیوانی لە تەنگەی هەرمز.
بەڵام تاران دووبارە جەختی کردووەتەوە کە پێویستە ئەمریکا پێش کردنەوەی ئەم ڕێڕەوی ئاوە ستراتیژییە، هەندێک مەرج جێبەجێ بکات؛ لەوانەش قەرەبووکردنەوەی زیانەکان، کۆتاییهێنان بە سزا ئابوورییەکان و وازهێنان لە هەڕەشە سەربازییەکان.
بەپێی ئەو زانیارییە، ئێران لە ٢٨ی فێبریوەری دەست بە داخستنی تەنگەی هورمز کردووە، لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران. داخستنی تەنگەکەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بازاڕی وزە داناوە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و هەڵکشانی ئاستی هەڵاوسان.
پێش دەستپێکردنی جەنگ، نزیکەی ٢٠ لە سەدی دابینکردنی نەوت و گازی سروشتیی جیهان لە ڕێگەی تەنگەی هەرمزەوە تێدەپەڕی.
لە دوای قسەکانی ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، نرخی نەوت هەڵکشا، چونکە هیوا سەرەتاییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەسەر کردنەوەی تەنگەکە کەم بوونەوە، بە تایبەتی بەهۆی فشاری ئێران لەسەر مەرجەکانی.

