zagros news agency

پەرلەمانی عێراق لە دوو کۆبوونەوەدا پڕۆژەیاساکانی مووچەخۆران و گێڕانەوەی سامانی دزراو تاوتوێ دەکات

پەرلەمانی عێراق لەم هەفتەیەدا دوو کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام دەدات، کە تێیاندا چەندین پڕۆژەیاسای پەیوەست بە مافی فەرمانبەران، مووچەخۆران و ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گێڕانەوەی پارە دزراوەکان تاوتوێ دەکرێن.

​

بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆ سێشەممە (11ی ئاب)، تەرخان کراوە بۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای پاڵپشتیی پزیشکان و پڕۆژەیاسای پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بە فەرمانبەران. هاوکات لە هەمان دانیشتندا، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموار و پێداچوونەوەی یاساکانی یەکێتیی مافپەروەران و سەندیکای پارێزەران بەڕێوە دەچێت.

​لە درێژەی کۆبوونەوەکاندا و لە دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممە (13ی ئاب)، پەرلەمان یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکانی دژ بە گەندەڵی دەنێت، ئەویش ڕێکخستنی شوێنپێهەڵگرتن و گێڕانەوەی داهاتە دزراوەکانە لەڕێگەی دەنگدان و ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسایەک کە لە 45 بڕگە پێکهاتووە.

​

پڕۆژەیاسای گێڕانەوەی داهاتەکانی گەندەڵی بە هەوڵێکی جدیی دەسەڵاتی یاسادانان دادەنرێت بۆ وشککردنی سەرچاوەکانی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی. هەروەها بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی پێنجشەممەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای دادنووسان و یاسای چاودێریکردنی نەوجەوانان بکرێت، بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی زیاتری کاروباری یاسایی و کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا: مالیکی وەک سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بڕیارەکانی سوودانی هەڵدەوەشێنێتەوە

سەڵاح

ئاڕتێتا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێک دەکات

یاسین

ئاکرێ؛ زیاتر لە هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کرا ​

سەڵاح