zagros news agency

لە هەولێر پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی کرایەوە

کۆنفرانس و پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی «مێدیکۆ»، بە بەشداری زیاتر لە 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستی بە کارەکانی کرد.

ئەم پێشانگەیە لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، و بە دروشمی «داهاتووی تەندروستی ببینە» بەڕێوەدەچێت.

لە ئاھەنگی کردنەوەی پێشانگەکەدا، دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، دکتۆر زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی و حزبی و مامۆستایانی زانکۆ ئامادەبوون.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، «مێدیکۆ» یەکێکە لە گەورەترین پێشانگە نێودەوڵەتییەکانی بواری تەندروستی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، کە ئامانجی ناساندنی نوێترین تەکنەلۆژیا، داهێنان و کەرەستە پزیشکییەکان و هەروەها پەرەپێدانی کەرتی تەندروستییە.

لە پێشانگەکەدا زیاتر لە 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، لە 10 وڵاتی جیهان بەشداری دەکەن و نوێترین بەرهەم، ئامێر و تەکنەلۆژیاکانی پەیوەندیدار بە بواری تەندروستی و پزیشکی پیشانی سەردانکەرانی پێشانگەکە دەدەن.

پێشبینی دەکرێت ئەم پێشانگەیە ببێتە دەرفەتێک بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون، ناساندنی تەکنەلۆژیا نوێکان و هێنانە ناوەوەی زیاترین پڕۆژە و وەبەرهێنان بۆ کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

گوران

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

لە ڕۆژانی جەژندا لە تورکیا نزیکەی ١٥٠٠ کۆچبەر دەستگیر کراون

سەڵاح