zagros news agency

ئەنجوومەنی وەزیران بەرنامەی کاری چوار ساڵی داهاتووی حکوومەتی ناردە پەرلەمان

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەرنامەی گشتگیری حکوومەتی بۆ ساڵانی 2026 تا 2029 پەسەند کرد و بە مەبەستی دەنگدان و بڕیاردان لەسەری رەوانەی پەرلەمانی کرد؛ بەرنامەکە لە 139 بڕگەی سەرەکی پێکدێت و وەک نەخشەڕێگایەک بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ریشەیی و تێپەڕاندنی تەنگژەکان ئەژمار دەکرێت.

بەرنامە نوێیەکەی حکوومەت ئامانجییەتی کۆتایی بە سەردەمی پشتبەستنی تەنیا بە داهاتی نەوت بهێنێت، ئەوەش لە ڕێگەی،​سەردەمیانەکردنی سیستمی دارایی و باری بانکی، ​هەروەها زیادکردنی وەبەرهێنان لە سەرچاوە سروشتییە نانەوتییەکاندا، بە ​دیجیتاڵکردنی خێرای خزمەتگوزارییەکان و بەهێزکردنی ئاسایشی زانیاری، ​دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و سەقامگیریی دارایی بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرمایەی ناوخۆیی و بیانی.

لە بواری ئەمنی و سیادیدا، بەرنامەکە چەند هەنگاوێکی جدی لەخۆدەگرێت، یەکەم: ​یەکخستنی سەرجەم هێزە چەکدارەکان لەژێر چەتری یاسایی دەزگاکانی دەوڵەتدا، دووم: ​پاراستنی سەربەخۆیی بڕیاری سیاسیی عێراق لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندا وەک هێمای سەروەریی وڵات.

​لە ڕەهەندە کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزارییەکاندا، حکوومەت بەڵێنی داوە سەرنجی سەرەکی بخاتە سەر بەرەوپێشبردنی بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، ڕێگاوبان، ژێرخانی ئاو و ژینگە. هاوکات جەخت لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و منداڵان، ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری و بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیارداندا کراوەتەوە تاوەکو داهاتووی عێراق لەسەر بنەمایەکی هاوچەرخ دابمەزرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

د. ئەشواق جاف له‌دادگایی عه‌جاجه‌وه‌: خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بە فیڕۆ ناچێت

یاسین

وەزارەتی دارایی چوار خشتەی بۆ وەزارەتەكان ڕەوانە كرد

سەڵاح

هۆشدارییەک لە بارەی کەشوهەواوە

یاسین