zagros news agency

بە بەشداری ئەستێرەکانی جیهان و میسر زنجیرەی “High Value Target” بڵاودەکرێتەوە

پلاتفۆرمی WATCH IT مێژووی پەخشکردنی زنجیرەی “High Value Target” لە 9ی ئەیلوول دیاریکرد، بەرھەمەکە ئەنجامی ھاوکارییەکی نێودەوڵەتییە لەناو خاکی میسردا و کۆمەڵێک ئەکتەری جیهانی تێدا بەشدارن.

ئەم بەرھەمە کە لە 8 ئەڵقە پێکهاتووە، بە شێوەیەکی تایبەت بۆ بینەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ئامادەکراوە.

ئەکتەری دیار جوێل کینامان، ڕۆڵی کەسایەتی جون نیکسن دەگێڕێت، لێهاتوویی خۆی تێدا بەرجەستە دەکات. وەک بەشێک لە کارنامەکەی، پێشتر لە بەرهەمەکانی وەک “Suicide Squad” و “RoboCop” و “For All Mankind” و “The Killing” بەشداری کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەکتەر وەلید زوعەیتر، کە پێشتر لە “The Girlfriend” و “London Has Fallen” بەشداربووە، ڕۆڵی سەددام دەگێڕێت. دەرێنەر لێزلی ڕیف، کە خەڵاتی ئێمی بەدەست هێناوە، سەرپەرشتی دەرهێنانی کردووە.

چیڕۆکی ئەم بەرهەمە لە کتێبی “Debriefing the President” وەرگیراوە، ئاڵنگاری گەورەی بۆ هێنانی تەکنەلۆژیای نوێی وێنەگرتن تێپەڕاندووە، تا ئەزموونێکی بەرز پێشکەش بە بینەران بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامادەکاری بۆ هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقام لە کەرکووک دەکرێت

ART

کۆمپانیای مارڤڵ پاڵەوانی نوێی زنجیرەی بلاک پانسەر دەستنیشان دەکات

ART

سێیەمین پێشانگەی تایبەتی بنار پیرداود كرایەوە

ART