بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم تۆمارکراوی نزمترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ چوارشەممە 12-08-2026ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هۆکاری بەرزیی نزمترین پلەی گەرمی لە بەشێک لە ناوچەکاندا بۆ بوونی هەور لە ئاسمانی هەرێم دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد لە سنووری پارێزگای دهۆک، بە تایبەتی لە سەنتەری شاری دهۆک، پروشکەباران باریوە.
نزمترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆ:
مەیدان: 36 پلەی سیلیزی
کەلار: 35 پلەی سیلیزی
دەربەندیخان: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
خەبات: 28 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی
هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
بارزان: 27 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 26 پلەی سیلیزی
مانگێش: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
هەواڵی پێشوو

