کۆمپانیای نێتفلیکس ماوەیەکی درێژخایەنی جیاواز تەرخان دەکات بۆ نمایشکردنی فیلمی “La Bola Negra” لە هۆڵەکانی سینەمادا، پێش ئەوەی لەسەر پلاتفۆرمەکەی پەخشی بکات.
بەپێی زانیارییەکانی گۆڤاری ڤارایتی، بڕیاردراوە بەرواری پەخشکردنی ئەم فیلمە لە سینەماکانی ئەمریکا بۆ 16ی ئۆکتۆبەر پێشبخرێت، لەکاتێکدا بڕیارە لە 2ی کقنوونی یەکەم بكەوێتە سەر پلاتفۆرمەکە.
بەم هەنگاوە، فیلمەکە ماوەی 47 ڕۆژ لە سینەماکان دەمێنێتەوە، ژمارەی پێشووی فیلمی “Marriage Story” تێکدەشێنێت.
ئەم هەنگاوەی نێتفلیکس پەیوەندی بە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی خەڵاتەکانی ئۆسکار هەیە، بەردەوام بەرهەمی ناوازە پێشکەش دەکات.
دەرهێنەرانی فیلمەکە خافیێر کالفۆ و خافیێر ئامبرۆسی، ناسراو بە لۆس خاڤیس، لە فێستیڤاڵی کان خەڵاتی باشترین دەرهێنەریان بەدەستهێنا.
لەم بەرهەمەدا، ئەکتەرانی وەک پێنێلۆپێ کروز و گلێن کلۆز بەشدارن، چیرۆکەکە لەسەر دەقێکی تەواونەکراوی فێدێریکۆ گارسیا لۆرکا دروستکراوە.

