zagros news agency

کەشناسی: دهۆک پروشکەبارانی بەخۆیەوە بینی و پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان جێگیر دەبن

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ چارشەممە 12-08-2026، ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور. پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە کەمێک نزم دەبنەوە و لە هەندێک ناوچەش نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

​هاوکات کەشناسی تۆمارکراوی نزمترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە بوونی هەور لە ئاسمانی هەرێم بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نزمترین پلەکانی گەرمی لە بەشێک لە ناوچەکاندا، هەروەها لە سنووری پارێزگای دهۆک و بە تایبەتی لە سەنتەری شاری دهۆک پروشکەباران باریوە.

​هەروەها کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە 13-08-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما جێگیر بن و نزیک ببنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی (لەگەڵ نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراوی ئەمڕۆ):
​هەولێر: نزمترین: 27 | بەرزترینی ئەمڕۆ: 43 | سبەی: 43
​سلێمانی: نزمترین: 30 | بەرزترینی ئەمڕۆ: 41 | سبەی: 41
​دهۆک: نزمترین: 30 | بەرزترینی ئەمڕۆ: 41 | سبەی: 41
​هەڵەبجە: نزمترین: 26 | بەرزترینی ئەمڕۆ: 43 | سبەی: 43
​گەرمیان (کەلار): نزمترین: 35 | بەرزترینی ئەمڕۆ: 47 | سبەی: 47
​زاخۆ: نزمترین: 27 | بەرزترینی ئەمڕۆ: 42 | سبەی: 42
​چەمچەماڵ: نزمترین: 29 | بەرزترینی ئەمڕۆ: 43 | سبەی: 43
​ئاکرێ: نزمترین: 28 | بەرزترینی ئەمڕۆ: 43 | سبەی: 43
​پیرمام: نزمترین: 26 | بەرزترینی ئەمڕۆ: 39 | سبەی: 39
​حاجی ئۆمەران: نزمترین: 21 | بەرزترینی ئەمڕۆ: 31 | سبەی: 31

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخەکانی زێڕ و زیو ڕوویان لە هەڵکشان کردەوە

سەڵاح

ترەمپ : ئەگەر ولاتانی ناتۆ دوایی یارمەتی بکەن پابەند نابین

گوران

ریاڵ ئۆفەری مان یونایتد ڕەتدەکاتەوە

یاسین