ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ڵێت: “ده‌بێت پشكی نه‌وت و به‌نزینی كوردستان زیاد بكرێت به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و له‌و باره‌شه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆبوونه‌وه‌مان كرد و زانیاریمان خسته‌به‌رده‌ستی”.
سیروان رۆژبه‌یانی، بۆ زاگرۆس گوتی: “ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ كاك فه‌رهاد ئه‌تروشی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی پارتی سه‌ردانی وه‌زیری نه‌وتی عێراقمان كرد داوامان كرد بڕی نه‌وتی كوردستان بۆ به‌نزینی ناوخۆیی زیاد بكه‌ن، داواكاریه‌كانمان یاسایی بوو داوامان كرد له‌وه‌زیری نه‌وت به‌شی كوردستان چه‌نده به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه له‌ماده‌ی 111 ی ده‌ستووری عێراق هاتووه (نه‌وت و گاز موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی عێراقه و له مادده‌ی 121 ی ده‌ستووریش ده‌ڵێت به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوانی عێراق گاز و نه‌وت دابه‌ش بكرێت”.
گوتیشی: “ژماره‌ی دانیشتوانی كوردستان %14 ی عێراق پێكده‌هێنێت كه‌چی ئێستا له %5ی بڕه‌نه‌وتمان ده‌ده‌نێ، بۆیه دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وت، نووسراومان كرد بۆ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق،به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی بری نه‌وتی كوردستان، چونكه وه‌زیری نه‌وت گوتی ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندی بكات ئێمه لاریمان نییه، بۆیه نووسراومان كردووه و چاوه‌رانی وه‌ڵامین. ئێمه وه‌ك پارتی له‌سه‌ره‌وه‌تاوه ده‌ستپێشخه‌ری بوون بۆ كۆتایی هاتن به‌و قه‌یرانه به‌ڵام دیاره كه به‌رپرسیاریه‌تی له‌به‌غدایه هه‌ڵه‌ی به‌غدایه گرفتی دروست كردووه نه‌ك حكومه‌تی كوردستان چونكه عێراق رۆژانه ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته بۆ پشتیوانی به‌نیزنی ناوخۆیی به‌كارده‌هێنێت كه‌چی بۆ كوردستان 50 هه‌زار.

