zagros news agency

زانای دیاری هۆڵەندی هۆشداری لە ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر دەدات ​


فرانک هۆگربیتس، پێشبینیکاری ناسراوی هۆڵەندی، هۆشداری لە ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر بە گوڕی ٧ بۆ ٧.٩ پلە لە ناوچەی فرانتشا لە ڕۆمانیا دەدات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوەندە زانستییەکان گومان لە شێوازی پێشبینییەکانی دەکەن.

هۆگربیتس بۆ پشتڕاستکردنەوەی پێشبینییەکەی، ئاماژەی بە ئاماری بوومەلەرزە مێژووییەکانی ناوچەکە کردووە، بەتایبەت بوومەلەرزەکەی ساڵی ١٩٤٠ بە گوڕی ٧.٧ پلە و ساڵی ١٩٧٧ بە گوڕی ٧.٥ پلە. ناوبراو جەختی لەوە کردووەتەوە کە نزیکەی ٤٠ ساڵ بەسەر دوایین بوومەلەرزەی گەورەی ناوچەکە لە ساڵی ١٩٨٦دا تێپەڕیوە. ئەم پێشبینیکارە هۆڵەندییە وەک پێشینەی خۆی، شیکارییەکانی لەسەر بنەمای جووڵەی هەسارە و ئەستێرەکان دارشتووە.

سەرەڕای ئەوەی گرتنەبەری ئەم شێوازە لەلایەن هۆگربیتسەوە سەرنجی میدیا جیهانییەکانی ڕاکێشاوە، بەڵام زۆربەی ناوەند و دامەزراوە زانستییە جیهانییەکان جەخت دەکەنەوە کە ناتوانرێت بەو جۆرە ڕێگانە کات و شوێنی ڕاستەقینەی بوومەلەرزە دەستنیشان بکرێت و گومانی جدییان لەسەر ڕاستیی پێشبینییەکانی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

محەمەد عامر دێرەشەوی : ‎هەلبژارتنا جێگرێن سەرۆکێ پەرلەمانێ عیراقێ روویێ عیراقا مەترسیدار بۆ جڤاکا نێڤدەولەتی ئاشکرا كر

گوران

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

نرخەکانی نەوت ڕوویان لە هەڵکشانە

یاسین