zagros news agency

گرووپی گرین دەی بەرهەمێکی نوێی سینەمایی بەرھەمدێنێت

گرووپی موزیکی گرین دەی ئامادەکاری دەکات بۆ بەرهەمهێنانی فلیمێکی نوێ بە ناوی  “Nimrods”کە باسی سەرەتای کاروانە هونەرییەکەیان و گەشتەکانیان دەکات پێش بەدەستهێنانی ناوبانگی جیهانی.

 

چیرۆکی فلیمەکە لە دەوری گەنجێک دەسوڕێتەوە بە ناوی تۆمی، لە ڕۆڵگێڕانی میسۆن سامیز، کە هەوڵدەدات لەگەڵ هاوڕێکانیدا بەشداری لە کۆنسێرتێکی ئەم گرووپەدا بکەن.

 

ئەندامانی گرووپەکە ڕایانگەڕاندووە، فلیمەکە ژیانی ڕاستەقینەی خۆیان نییە بەشێوەیەکی کلاسیکی، بەڵکو گوزارشت لە ڕوحی یاخیبوون و بوێری سەرەتای کارەکانیان دەکات.

 

ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی لی کیرکە و کوالێتییەکی بەرزی کۆمیدی و درامایی تێدا بەرجەستەکراوە. گۆرانیبێژی سەرەکی بیلی جۆ ئارمسترۆنگ ئەوەی خستەڕوو، بەردەوام خەونی بەوەوە بینیوە فلیمێک لەبارەی گرووپەکەیانەوە دروستبکات.

 

فلیمەکە بەرهەمی کۆمپانیای لایڤ نەیشن ستۆدیۆسە و لە 14ی ئابی ئەمساڵدا لە سینەماکانی ئەمریکا پەخش دەکرێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

لە رێوڕەسمێکدا رێز لە ئەحمەد تاقانە گیرا

ART

جەیمس کامیرۆن شەڕی مانەوەی مرۆڤ لە سینەما دەکات

ART