zagros news agency

جووتیارانی پێنجوێن مانگرتنی گشتی رادەگەیێنن

 

ئەمڕۆ جووتیارانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند. بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکە ڕایانگەیاندووە کە بە شێوازێکی مەدەنیانە داواکارییەکانیان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە.

سەرەکیترین داواکاریی جووتیارە مانگرتووەکان بریتییە لە کەمکردنەوەی کرێی قەپان، کە داوا دەکەن بڕەکەی داببەزێندرێت بۆ ٢ تا ٣ هەزار دینار.

ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرزیی کرێی پێشووی قەپان بارگرانییەکی دارایی گەورەی لەسەر شان دروستکردوون و زیان بە ئابووری و بژێویی خێزانەکانیان دەگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مێسی کەوتۆتە ئاڵۆزی لەسەر بابەتی مانەوەی لە ئەمریکا

یاسین

حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوژمەی بۆ 27 پرۆژەی ئیدارەی ڕاپەڕین تەرخان دەکات

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح