zagros news agency

ئێمباپێ؛بێگومان ئەمساڵ نازناو دەبەینەوە

لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا کیلیان مباپێ فەڕەنسی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کرد زۆر دڵخۆشە لەژێر سەرپەرشتی جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنان دەکات و دەیەوێت ئەمساڵ باشترین ساتەکانی وەرزشی خۆی بنووسێتەوە،هیوای خواست بتوانێت ئەمساڵ لەم نەهامەتی بێ نازناوییە بێنە دەرەوە.

مباپێ دەربارەی مۆرینیۆ وتی؛زۆر دڵخۆشم ئەو لێرەیە،لەکاتی یارییەکانی مۆندیال قسەمان زۆر لەگەڵ یەکتری کرد،هەبوونی ئەو لێرە زۆر باشە بۆ ئێمە،چونکە ڕێگاکەمان دیار دەبێت و دەزانێت تیپ چۆن براوە دەبێت و چۆن نازناو بەدەست دەهێنێت،هەمیشە پاڵپشتی کردومە بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری ئاستم لەیاری کردندا.

دەربارەی وەرزی داهاتوو مباپێ وتی؛بێگومان دوو وەرزی ڕابردوو زۆر سەخت بوو،چونکە نەمانتوانی هیچ نازناوێک ببەینەوە،بەڵام دڵنیام لەم وەرزەدا دەتوانین نازناو ببەینەوە و لەم نەهەماتیە بێینە دەرەوە،ئێمە بەباشی خۆمان ئامادە دەکەین بۆ هەر ڕکابەرییەکی وەرزی داهاتوو،کە دێتە ڕێگامان.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارسناڵ توانی سەرکەوێ بەسەر لیستەر ستیدا

یاسین

لاوتارۆ مارتینێز سوپرایزێکی گەورە ئامادە دەکات

یاسین

یۆرۆلیگ.. لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی سپارتا براخای کرد

یاسین