zagros news agency

پێدرۆ نێتۆ لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا بەرەو خولی روشن

لەم هاوینەیەدا یانەی هیلالی سعودی پێشکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە لە هەوڵەکانیدا بۆ گواستنەوەی پێدرۆ نێتۆی ئەستێرەی دیاری یانەی چێڵسیی ئینگلیزی.

بەپێی زانیارییە بڕواپێکراوەکانی ساچا تاڤۆلەریی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی بازاڕی گواستنەوە، کارگێڕیی هیلال لەسەر سەرجەم مەرجە کەسییەکان لەگەڵ ئەم باڵە پورتوگالییە گەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.

تاڤۆلەر ئاماژەی بەوەشکردووە کە یانەی چێڵسی دەرگای کراوەیە بۆ دەستبەرداربوون لە نێتۆ و داوای بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ فرۆشتنی.

لە ئێستادا دانوستانەکان لە نێوان هەردوو یانەدا بە گەرمی بەردەوامن و بەرپرسانی یانە سعودییەکە تەواو دڵنیان لەوەی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لەگەڵ بلۆز دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی و مامەڵەکە بە فەرمی یەکلا دەکەنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

هەنگاوەکانی گەڕانەوەی دی یۆنگ و لێدوانە گرنگەکانی فیلیک لەبارەی بەرشەلۆنەوە

ahamd.luqman

ڕیاڵ مەدرید پلانی خواستنی بۆ فرانکۆ ماستانتۆنۆ ئامادە کردووە

ahamd.luqman

ڤینسیۆس داوای لێبوردنی لە چابی ئەڵۆنسۆ کرد

یاسین