zagros news agency

متمانەی تەواوی ڕیال مەدرید بە کاماڤینگا

سەرەڕای ئەو نیشانە پرسیارانەی لەسەر ئاست و فۆڕمی ئەم دواییەی ئێدواردۆ کاماڤینگای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی فەرەنسی دروستبوون، بەڵام کارگێڕیی یانەی ڕیال مەدرید متمانەیەکی تەواوییان بە تواناکانی هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەبراهام ڕۆمێرۆی ڕۆژنامەنووس، کارگێڕیی یانەی مێرێنگی پێی وایە کاماڤینگا خاوەنی بەهرەیەکی بەرزە و لە بازاڕی گواستنەوەدا بەهای ڕاستەقینەی لە نێوان 100 تاوەکو 120 ملیۆن یۆرۆدایە، بە جۆرێک کە یانەکانی پرێمەرلیگ ئامادەن بڕە پارەیەکی لەو شێوەیە بۆ کڕینی خەرج بکەن.

ڕۆمێرۆ ئاماژەی بەوەشکردووە کە یانەکە لە تەمەنی گەنجییەوە وەک کۆڵەکەیەکی گرنگ سەیری کاماڤینگا دەکات و تێڕوانینی بەرپرسانی یانەکە بۆ ئاستی ئەم یاریزانە زۆر جیاوازترە لەو ڕەخنانەی لە میدیاکانەوە ڕووبەڕووی دەکرێنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو کوڕە کوردێک لە MMA شەڕی مێژوو دەکات

یاسین

بەرشەلۆنە بەمەرج کاسادۆ دەفرۆشێت

یاسین

یۆرۆلیگ.. لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی سپارتا براخای کرد

یاسین