بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی کوردپەروەر و کوڕی محەممەد حوسێن خان سەیف قازی وەزیری جەنگ لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد (مەحموود سەیف قازی)ـیم پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەر و ئازادیخوازی سەیف قازی و کەسوکار و ئاشنایانیان و هەموو نیشتیمانپەروەرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مەحموود سەیف قازی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
15ی ئابی 2026

