پیرۆزبایی لە پارتی دیموکراتی کوردستان؛ سەرکردایەتی، کادیران و جەماوەری، لە سەروو هەمووشیانەوە سەرۆک بارزانی دەکەم بەبۆنەی ههشتایهمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەوە، هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم لە بەردەوامیدان بە کاروانی خەباتی نیشتمانی و خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان، بەتایبەت لە کوردستانی ئازیزدا
دامەزراندنی حزبەکە وێستگەیەکی دیار بوو لە ڕێڕەوی ژیانی سیاسی و نیشتمانیی عێراقدا، کە ئامادەیییەکی کاریگەری هەبووە لە ڕێگەی دەیان ساڵ خەبات لە پێناو چەسپاندنی مافەکانی گەلی کوردستان، بەرگریکردن لە بەهاکانی ئازادی و دادپەروەری، و بەهێزکردنی پەیڕەوکردنی دیموکراسی
لەگەڵ بەرزنرخاندنی ڕۆڵی حزبەکە لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی سیاسی و ڕێڕەوی دیموکراسی، جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی تەواوی هێزە نیشتمانییەکان دەکەینەوە لە پەیڕەوکردنی دیالۆگ، لێکتێگەیشتن و هاوبەشی وەک ڕێگەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و چەسپاندنی سەقامگیری

