zagros news agency

پەیامی عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت لە یادی 16 ئاب

پیرۆزبایی لە پارتی دیموکراتی کوردستان؛ سەرکردایەتی، کادیران و جەماوەری، لە سەروو هەمووشیانەوە سەرۆک بارزانی دەکەم بەبۆنەی هه‌شتایه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەوە، هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم لە بەردەوامیدان بە کاروانی خەباتی نیشتمانی و خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان، بەتایبەت لە کوردستانی ئازیزدا

دامەزراندنی حزبەکە وێستگەیەکی دیار بوو لە ڕێڕەوی ژیانی سیاسی و نیشتمانیی عێراقدا، کە ئامادەیییەکی کاریگەری هەبووە لە ڕێگەی دەیان ساڵ خەبات لە پێناو چەسپاندنی مافەکانی گەلی کوردستان، بەرگریکردن لە بەهاکانی ئازادی و دادپەروەری، و بەهێزکردنی پەیڕەوکردنی دیموکراسی

لەگەڵ بەرزنرخاندنی ڕۆڵی حزبەکە لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی سیاسی و ڕێڕەوی دیموکراسی، جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی تەواوی هێزە نیشتمانییەکان دەکەینەوە لە پەیڕەوکردنی دیالۆگ، لێکتێگەیشتن و هاوبەشی وەک ڕێگەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و چەسپاندنی سەقامگیری

هەواڵی پەیوەندیدار

د.کاروان سەباح هەورامی موژدەیەک بەهەموو خەڵکی هەڵەبجە دەدات.. بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەڵەبجە هێنرایە کایەوە

سەڵاح

لێدوانێک لە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەبارەت بە ڕاگەیەندراوەکەی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق

یاسین

تورکیا لەبەرانبەر ئاگرکەوتنەوەی بەرفراواندا؛ چوار کەس گیانیان لەدەست دا و ئۆپۆزسیۆن ڕەخنە لە حکوومەت دەگرێت

یاسین