zagros news agency

ماسیو ماکۆنەی باسی بەشداری نەکردنی لە فیلمی تایتانیک دەخاتەڕوو

ئەکتەری ئەمریکی ماسیو ماکۆنەی ڕوونکردنەوەی دا لەبارەی بەشداری نەکردنی لە فیلمی بەناوبانگی تایتانیک.

لەمیانی بەشداریکردنی لە پۆدکاستێکدا، ماکۆنەی جەختی کردەوە، بەرهەمهێنەران بە فەرمی داوای ڕۆڵی جاک داوسۆنیان لێنەکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، تەنیا تاقیکردنەوەی نواندنی لەگەڵ کێت وینسڵێت ئەنجامداوە و بەردەوام لەو بڕوایەدابووە کە کارێکی باشی پێشکەش کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، شێوازی ئاخاوتنی باشووریی ماکۆنەی بووەتە هۆی ئەوەی دەرهێنەر جەیمس کامێرۆن بڕیار بدات ڕۆڵەکە بداتە لیۆناردۆ دی کاپریۆ.

ماکۆنەی بە جۆش و ورە بڵندەوە باسی لەو سەردەمە کرد و ڕایگەیاند، بەردەوام سەرسام بووە بە بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە ڕۆڵەکەی ڕەتکردووەتەوە. ئەم بڕیارە مێژوویییە بووە هۆی دروستبوونی یەکێک لە سەرکەوتووترین فیلمەکانی مێژووی سینەما لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەڕێوەبەری چێشتخانەیەک بەرگری لە بریتنی سپێرز دەکات

ART

کتێبخانە و ئەرشیفى نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسى به‌ ئه‌زموون و دیارى کورد و شاری هەولێر “ممتاز حەیدەرى” کرایەوە

یاسین

وەزیری رۆشنبیری و لاوان: هەمیشە پیشتیوان و هاوکاری هونەرمەندان دەبین

ART