ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پێكهاته‌ی (سریانی، كلدانی، ئاشووری)، له ساڵیادی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: “پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەسەر قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە، لێکتێگەیشتن و هاوسەنگی لەگەڵ سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان دەکاتەوە. ئەم بنەمایە وەک ستراتیژێکی سەرەکی بۆ پاراستنی سەقامگیری و هەمەچەشنی لە هەرێمی کوردستان دەناسێنرێت و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش پشتیوانی ده‌كرێت”.
ڕامی نووری، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان 16ی ئاب، پیرۆزبایی له هه‌موو كادیرانی پارتی و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه باوه‌ری به‌پێكه‌وه‌ژیان هه‌بووه، بۆیه متمانه‌ی زیاتری خه‌ڵكی كوردستانی به‌ده‌ستهێناوه و له پێناوی ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه‌ش توانویه‌تی په‌یامی ئاشتیانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به جیهانی ده‌ره‌وه بگه‌یه‌نێت، جیاله‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه بوه‌ته لانكه‌ی ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه‌ی ئایینه جیاوازه‌كان و سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌هۆی توندوتیژییه‌وه روویان له كوردستان كردووه ئێستا وه‌ك برا له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌ژین، ئه‌م بنه‌مایه له‌ناو پارتی هه‌ڵقولاوی بیركردنه‌وه و فه‌لسه‌فه‌ی بارزانی نه‌مر بووه بۆ قبوڵكردنی جیاوازی ئاینیی و نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پارتی ده‌توانێت سه‌ركردایه‌تی قۆناغی سه‌ختی ئێستای كوردستان بكات و سه‌رۆك بارزانی وه‌ك رابه‌ر و مه‌رجه‌عی كوردستان ده‌بێته چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان و تێپه‌راندنی ئاڵنگاریه‌كان.

