zagros news agency

دیدى لە ژووری تاکەکەسی زیندان دێتە دەرەوە

پۆلیسی ئەمەریکا هونەرمەند شۆن کۆمبس ناسراو بە دیدی لە ژووری تاکەکەسی هێنایە دەرەوە دوای ڕووداوێکی شەڕکردن لەناوەوەی زینداندا.

میدیاکان ڕایانگەیاند، ئەم ڕووداوە لە زیندانی ویلایەتی نیوجێرسی ڕوویداوە دوای ئەوەی دیدی لەگەڵ زیندانییەکی دیکە تووشی دەمەقاڵێ بووە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، ڕووداوەکە بەهۆی بێڕێزیکردنی زیندانییەکەوە دەستی پێکردووە و دواتر بووەتە هۆی دروستبوونی شەڕی دەستەویەخە لەنێوانیاندا.

پاسەوانانی زیندانەکە بەخێرایی دەستوەردانیان کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکە و ڕەوانەکردنی دیدی بۆ ژووری تاکەکەسی.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، تەنیا بڕیار دراوە دادگاییکردنی ڕووداوەکە لە بڕیارەکانی داهاتوودا دیاری بکرێت.

بەرپرسانی زیندان ڕایانگەیاند، ناتوانن وردەکاری زیاتر لەبارەی سزادانی ڕەفتاری زیندانییەکان بڵاو بکەنەوە بەهۆی یاساکانی پاراستنی نهێنی و پاراستنی ئاسایش.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک دەستیپێکرد

ART

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پشتیوانی بۆ چالاكییەكانی ناوەندی رووناكبیری و هونەری چەمچەماڵ دەربڕی

ART

ئێد شێرن دووردەکەوێتەوە و پشوو دەدات

ART