zagros news agency

دادگە بڕیاری قەرەبووکردنەوەی جادا پینکێت سمیت دەدات

جادا پینکێت سمیت بڕیارێکی دادوەری بەدەستهێنا، بلال سەلام، هاوڕێی پێشووی هاوسەرەکەی ناچار دەکات بە پێدانی قەرەبوویەکی دارایی بۆ داپۆشینی بەشێک لە تێچووی پارێزەرەکانی.

 

بەپێی بەڵگەنامە یاساییەکان، دادگای باڵا لە کەرتی لۆس ئەنجلس بڕیاری دا، بلال سەلام بڕی 32,836 دۆلار بە جادا بدات. ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات، ناوبراو داوای نزیکەی 49,000 دۆلاری کردبوو وەک تێچووی یاسایی لەبارەی ئەو کێشە یاساییەی لە نێوانیاندا هەبوو.

 

بنچینەی کێشەکە بۆ سکاڵایەکی سەلام دەگەڕێتەوە، تێیدا باسی لەوە کردبوو، ڕووبەڕووی فشار و هەڕەشە بووەتەوە لەلایەن جادا و کەسە نزیکەکانی، دوای ئەوەی ڕەتی کردەوە هاوکارییان بکات لە کۆنترۆڵکردنی لێکەوتەکانی قەیرانی ویڵ سمیت و زللـە لێدانەکەی لە کۆمیدیان کریس ڕۆک لە کاتی ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە ساڵی 2022.

 

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پەیوەندییەکی دۆستانەی درێژخایەنی لەگەڵ وێڵ سمیت هەبووە و بەردەوام لەگەڵ خێزانەکەی لە پەیوەندیدا بووە، بەڵام دوای ئەوەی ویستوویەتی یادەوەرییەکانی بنووسێتەوە، ڕووبەڕووی بێزارکردن بووەتەوە.

 

هەر ئێستا جادا پینکێت سمیت تەواوی تۆمەتەکان ڕەت دەکاتەوە و جەختی کردەوە، هیچ هەڕەشەیەکی نەکردووە و تەنیا بەرگری لە مافی خۆی کردووە، تاوەکو توانی بەشێکی زۆری سکاڵاکە پووچەڵ بکاتەوە. دادگا لەو بڕوایەدایە، جادا مافی وەرگرتنی بەشێک لەو پارەیەی هەیە و ڕێکارە یاساییەکان بۆ وردەکارییەکانی دیکە بەردەوام دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

تایلۆر سویفت ڕووبەڕووی سکاڵای یاسایی دەبێتەوە

ART

داهاتی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا

ART