zagros news agency

ئەمشەو هەولێر یەکەمین هەنگاوی دەخاتە نێو وەرزی نوێ

 

ئەمشەو لەسەر یاریگای فرانسۆ هەریری لەهەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 21:00 یانەی هەولێر لەبەردەم هاندەرانی میوانداری یانەی کارەبا دەکات لەیەکەمین گەڕی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی 2026-2027.

ئەم وەرزە هەولێر گۆڕانکاری زۆری لەپێکهاتەی خۆی کردوە،چەند یاریزان یانەکەیان جێهێشت و چەند یاریزانێکیش ڕوویانکردە یانەکە،لەگەڵ ئەوەشدا دوای ڕۆیشتنی باسم قاسمی ڕاهێنەر یانەی هەولێر لوئەی سەڵاحی هێنایە شوێنی و بۆ ئەم وەرزە سەرپەرشتی تیپەکەی پایتەخت دەکات.

هەولێر وەرزی ڕابردوو ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش کرد،سەرەڕای ئەو بەربەست و قەیرانانەی لەیانەکە هەبوون،بەڵام توانی پلەی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەست بهێنێت و کورسییەکی جامی یانەکانی کەنداو دەستەبەر بکات،کە بۆ ئەم وەرزە دوای دابڕانێکی زۆر دەچێتەوە نێو ڕکابەرییەکانی دەرەوەی عێراق.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەیرترین گرێبەست لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لەم هاوینەدا

یاسین

سبەی دهۆک دەچێتە کەربەلا

یاسین

خولی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا

یاسین