zagros news agency

گومان دەکرێت لە ئامادە بوونی ئەستێرەیەک بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ

بەشداری کردنی ئەستێرەیەک لەیاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکەوێتەوە گومانەوە،بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی لیکیپی فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان هیوای لەدەستداوە تاکو بتوانێت سوود لەتواناکانی ئەشڕەف حەکیمی یاریزانی باڵی ڕاستی بەرگری تیپەکەی وەربگرێت ئەمەش بەهۆی ئەو پێکانەی یاریزانەکە دووچاری هاتووە لە ماسوولکەکانی ڕانیدا و دوێنێش لەیاری دۆستانەی ناوخۆیی یانەکە بەشداری نەکرد،کە گومانەکانی تەواو زیاتر کردوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە بێت یانە پاریسیەکە ئەوە باش دەزانێت حەکیمی ئامادە نابێت بەڕێژەیەکی تەواو و بەمەش پشت دەبەستێت بە ئێمری و بەناچاری حەکیمی دەخاتە سەر کورسی یەدەگ،هاوکات ئامادە بوونی عوسمان دێمبێلی یەکلایی بۆتەوە و یاریزانەکە بۆ یاریەکەی بەرامبەر گەنەرز سەرەکی دەبێت.

لە ڕێککەوتی 30 ئەم مانگە لەسەر یاریگای بوسکاس ئەرینا لە بودابێستی پایتەختی هەنگاریا کاتژمێر 7:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت لەنێوان یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی و یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆسێمین نهنێنیەک ئاشکرا دەکات

یاسین

ئامۆریم:مەزراوی یاریزانێکی نایاب و ناوازەیە

یاسین

ڕاستییە گرنگەکان سەبارەت بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠٢٥

یاسین