zagros news agency

 بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس شێروان تاڵیب دەکات

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکی نووسەر و ڕۆژنامەنووس (شێروان تاڵیب)، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەکەیان دەربڕی.

لە دەقی پرسەنامەکەدا هاتووە: “بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.”

هەر لەو پەیامەدا، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی هیوای سەبووری بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو دەخوازێت و دەڵێت: “له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی بە بەڕێزتان و دۆستان و خزمان و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردووش بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆیەوە.”

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ی ئابی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی كازیوە

یاسین

کۆمپانیای Xiaomi مۆبایلێکی نوێی نمایش کرد

یاسین

سەرچاوەیەکی ئەمنی: بنکەی عەین ئەسەد دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا داناخرێت

سەڵاح