هێزە ئەمنییەکانی عێراق کازم سەیادی، پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان دەستگیرکرد، دوای ئەوەی دادگا بە شێوەیەکی فەرمی تۆمەتی “هەڕەشەکردن و سەرانەسەندن”ی بەسەردا ساغکردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی عێراقی کە لە سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنییەوە لە بەغداد دەستیکەوتووە، پڕۆسەی دەستگیرکردنی سەیادی لەسەر بنەمای فەرمانی ڕاستەوخۆ و فەرمیی دادوەر بووە لە ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە بەرفراوانەدا دێت کە لە 28ی حوزەیرانی 2026ـەوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە دەستیپێکردووە؛ ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، سەپاندنی سەروەریی یاسا و بڕینەوەی دەستی بەرپرسانی ئێستا و پێشوو لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیان.

