یەکەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان، ئەو هێرشە درۆنییانەی ئەمڕۆ کرانە سەر نوسینگەی تایبەتی ڕێزدار سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێز بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام ئاسایشی ههرێم تێك دهدات، داواشی كرد، حکومەتی فیدڕاڵی عیراق بە ئەرکی دەستوری خۆی هەستێت.
ئهمهش دهقی راگهیهنراوهكهیه:
ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٨/١٧ نوسینگەی تایبەتی ڕێزدار سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێز بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام بە درۆنی ئاڕاستەکراو لە ئێرانەوە کراونەتە ئامانج وە لەبەرئەوەی ئەم جۆرە دەست درێژیە ئاسایش وئارامی وسەقامگیری وسەروەری هەرێمی کوردستان وعیراق تێک دەدات وپێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتیەکانیشە بۆیە بە توندی سەرکۆنەی دەکەین وداواکارین حکومەتی فیدڕاڵی عیراق بە ئەرکی دەستوری خۆی هەستێت وڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو جۆرە دەست درێژیانە ومسۆگەرکردنی ڕێزگرتن لە سەروەری عیراق وسەروەری هەرێمی کوردستان.
یەكەی ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان

