zagros news agency

ئەی سی میلان بەهرەمەندێکی بەلجیکی گواستەوە

پێش داخستنی دەرگای مێرکاتۆی هاوینە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆندێکی گەورەی ئیمزا کرد،کە گواستنەوەی دیێگۆ مۆرێرای لاوی بەلجیکیە لەیانەی ستراسبۆرگی فەرەنسیەوە بۆ یانەکەی شاری میلانۆی ئیتاڵیا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڕی ئەو گرێبەستە خۆی لە 50 ملیۆن یۆرۆ دەدات و یانەی ئەی سی میلان بەڵێنی سەرەکی بوونی بەو یاریزانە داوە و دەیەوێت لەگەڵ تیپەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو وەکو ئەستێرەیەکی دیار لەنێو یاریگاکاندا خۆی نیشان بدات و هیوای زۆری پێوەیە.

دیێگۆ مۆرێرای تەمەن 21 ساڵ لەیانەی چێڵسی ئینگلیزی ڕوویکردە ستراسبۆرگ و لەگەڵ ئەو یانە فەڕەنسیە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لەوەرزی ڕابردوودا،خاوەنی 4 گۆڵ و 6 ئەسیست بوو،یاریزانەکە هەڵکەوتەی ئەکادیمیای یانەی بێنفیکای پورتوگالیە هەر لەگەڵ لاوانی ئەو یانەیە توانی ساڵی 2022 ببنە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

جام و خول.. خشتەی سەرجەم یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین

ڤینیسیۆس بێدەنگی دەشکێنێت

یاسین

ئەنچیلۆتی لەگەڵ مۆدریچ کۆدەبێتەوە

یاسین