بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی و دەستبەکاربوونی، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستاف و تەواوی کارمەندانی ڕادیۆی بەردەڕەش کرد.
لە پەیامەکەدا، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی وێڕای دەربڕینی گەرمترین پیرۆزبایی لە ستافی ڕادیۆکە و بیسەرانی، هیوای خواستووە کە بۆ ساڵانی داهاتوو ڕادیۆی بەردەڕەش بتوانێت هەنگاوی گەورەتر بنێت و پەرەی زیاتر بە کارەکانی بدات.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە ئومێدەوارن ئەم دەزگا ڕاگەیاندنە بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی بواری ڕۆشنبیری و میدیایی لە دەڤەری بەردەڕەش و ڕۆڵی ئەرێنی خۆی لەو ناوچەیەدا بگێڕێت، لە کۆتاییشدا هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستوون.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆی بەردەڕەش
بە بۆنەی (٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی هێژای ڕادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی باشتر بنێن و لەو دەڤەرە خۆشەویستە زیاتر خزمەتی بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بکەن و، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨ی ئابی ٢٠٢٦

