zagros news agency

لەیلا زانا هێرشەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی شەرمەزار دەکات

سیاسەتمەداری ناوداری باکووری کوردستان، لەیلا زانا، لە پەیامێکی فەرمیدا کە لە شاری ئامەدەوە ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزاری ئەو هێرشە درۆنییە دەکات کە کرایە سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیران لە ناوچەی پیرمام.
لەیلا زانا لە دەقی نامەکەیدا هاتووە: “بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاک مەسرور بارزانی؛ بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر نووسینگەکەتان دەکەم. با دۆست و دوژمن بزانن کە ئەم سەدەیە، سەدەی ئازادیی گەلی کوردە!” زانا لە کۆتایی پەیامەکەیدا هیوای سەلامەتی بۆ گەلی کورد دەخوازێت و دەڵێت: “خودا هەموومان بپارێزێت.”
ئەم هەڵوێستەی لەیلا زانا دوای ئەوە دێت کە دەزگای دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند نووسینگەی سەرۆکی حکومەت و ماڵی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کراونەتە ئامانج، کە ئەمەش کاردانەوەی توندی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی سەرەخۆشیی لە نووری عوسمان ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی كرد

دڵشاد

لە دۆسیەی كپكردن بە پارە، ٣٤ تۆمەت به‌سه‌ر تره‌مپ دا ساغ کرایەوە

سەڵاح

بەسەرپەرشتى وەزیرانى ناوخۆ و شارەوانى و پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ڕێگەگرتن و نەهێلانى زێدەڕۆیی لە سەر موڵکى گشتیى ئەنجامدرا

یاسین