فیلمی فەلەستینی “Revolutionaries Never Die” لە دەرهێنانی موهەنەد یەعقوبی خەڵاتی تایبەتی لێژنەی دادوەرانی لە کێبڕکێی دەرهێنەرانی هاوچەرخ لە خولی 79ی فێستیڤاڵی سینەمایی لۆکارنۆ بەدەستهێنا.
ئەم خەڵاتە بەم فیلمە دەبەخشرێت کە بەرهەمی هاوبەشی فەلەستین و بەلجیکا و قەتەرە و بە بڕی 25 هەزار فرەنکی سویسری لە ڕێگەی کەناڵەکانی “CINE+ OCS” پێبەخشراوە، هاوشانی نمایشکردنی لە هۆڵەکانی سینەمای فەرەنسا.
گۆڤاری “The Hollywood Reporter” ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، خەڵاتەکانی ئەم خولە دابەشکران بەسەر فیلمەکانی ڕۆمانیا، کۆریای باشوور، ئەرژەنتین و فەلەستین و وڵاتانی دیکە، لە کاتێکدا خەڵاتی پلنگ زێڕین کە بەرزترین خەڵاتی فێستیڤاڵەکەیە درا بە فیلمی ڕۆمانی “You Don t Belong Here” لە دەرهێنانی فلۆرین شێربان.
فیلمی “You Don t Belong Here” خەڵاتی پلنگی زێڕینی لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیدا بردەوە کە بەهای 75 هەزار فرەنکی سویسرییە.
چیرۆکی فیلمەکە لە شارۆچکەیەکی بچووکدا ڕوودەدات لەبارەی پیاوێک کە بە تەنیا کوڕە هەرزەکارەکەی بەخێودەکات دوای وەفاتی هاوسەرەکەی، بێئاگای لەوەی کوڕەکەی شەوانە لەگەڵ کۆمەڵێک دەمامکداردا دەچێتە دەرەوە. ژیانی باوکەکە ژێرەوژوور دەبێت کاتێک دەزانێت پۆلیس گومان لە تێوەگلانی کوڕەکەی دەکات لە تاوانی کوشتندا.

