بەفەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سەنیگال ئاشکرای کرد بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی تیپی یەکەمی تۆپی پێی وڵاتەکەیان لەگەڵ پاتریک ڤیێرای ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و بۆ ئاڵەنگاری و ڕکابەرییەکانی داهاتوو ئەو ڕاهێنەرە سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەیان دەکات.
سەنیگال لەمۆندیالدا بەساتەوەختێکی زەحمەت تێپەڕی و دوای دوورخستنەوەیان لەپاڵەوانەتیەکە فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە بڕیاری لەکارلادانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەیاندا،کە ئەمەش لەپێناو چارەسەر کردی کێشەکانی هەڵبژاردەکە و بەرەوپێش چوونی زیاتری تۆپی پێ لە جیهانی بوونیان.
هێنانی پاتریک ڤیێرا لەم ساتەدا بۆ ئەزموونی هەڵبژاردەکە بە خاڵێکی گرنگ دادەندرێت،چونکە پاتریک لەسەردەمی یاری کردنیدا یەکێک بووە لە ئەستێرەکان و لەمێژووی یانەی ئارسێناڵیش بەیەکێک لە ئەفسانەکان دەخەمڵێندرێت،وەکو ئەزموونی ڕاهێنەرایەتیش ڤیێرا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2016 و لەگەڵ یانەی نیوۆرک سیتی دەستی بەکار کرد و پاشان لەیانەکانی نیس و جێنەوا و کریستاڵ پاڵاس و ستراسبۆرگ کاری کردوە،ئێستاش بۆ یەکەمین جار دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەیەک.
“سەرکار ڕێبوار”

