ئەستێرەی کۆلۆمبی شاكیرا بەڵێنی دا 10 قوتابخانەی نوێ لە ناوچەی تشۆکۆ لە ڕۆژئاوای کۆلۆمبیا دروست بکات. ئەم ناوچەیە ڕووبەڕووی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر بووەوە کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان کەس و تێکچوونی زۆری خانوو و باڵەخانەکان.
ڕاگەیاندنی ئەم هەنگاوە لە کاتی سەردانێکی لەپڕی شاكیرا بوو بۆ شاری کیبدۆ و لەوێ سەردانی چەند قوتابخانەیەکی زیانلێکەوتووی کرد و لەگەڵ قوتابیان کۆبووەوە.
شاكیرا گوتی، زیاتر لەوە دەترسم کە قوتابخانەکان لەدوای تەواوبوونی ئەم ڕەوشە نائاساییە دروست نەکرێنەوە.
گوتیشی، هەر ڕۆژێک کە منداڵان نەچن بۆ قوتابخانە داهاتوویان لەدەست دەدەن. لەم سەردانەدا هاوارد بافێت لەگەڵ شاكیرا بوو.
بڕیارە دامەزراوەی هاوارد جی بافێت لەگەڵ دامەزراوەی فونداسیۆن پیس دیسکالسۆس ڕێکبکەون بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە لە 10ی ئاب ڕۆژئاوای کۆلۆمبیای هەژاند. ئەم ڕووداوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی لانی کەم 300 کەس و تێکچوونی 27000 خانوو.

