دوای ئەوەی یانەکانی ئارسیناڵ و مانچستەر یونایتد لە گواستنەوەی رافایل لیاو پاشەکشەیان کرد، نوێنەرانی ئەم باڵە هێرشبەرە پورتوگالییە یاریزانەکەیان بۆ یانەی چێڵسی پێشنیاز کردووە.
لیاوی تەمەن بیست و حەوت ساڵ، کە نزیکەی دە ساڵە یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی میلانی ئیتاڵی و سێ سەد یاریی بە درێسی ئەو یانەیەوە ئەنجامداوە، لە لایەن کارگێڕیی میلانەوە بەهۆی کێشەی دارایییەوە خراوەتە لیستی فرۆشتنەوە.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی میترۆ، میلان ئامادەیە بە بڕی چل ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەم یاریزانە بێت، لە کاتێکدا پێشتر بە یانەی ڕۆماش پێشنیاز کرابوو بەڵام ڕۆما هەنگاوی جددیی بۆ نەنا.
ئێستا هێرشبەرەکە وەکو جێگرەوەی پێدرۆ نێتۆ بۆ چێڵسی پێشنیاز کراوە، چونکە نێتۆ داواکاریی لەلایەن یانەکانی هیلال و مانچستەر سیتی و ئارسیناڵ و تۆتنهامەوە لەسەرە و چێڵسیش داوای سەد ملیۆن پاوەند بۆ فرۆشتنی دەکات.

