zagros news agency

بە تۆمەتی سوتاندنی دارێکی تەمەن 200 ساڵ هاووڵاتیەك دەستگیر کرا

 

لە سنوری گوندی ئالیاوای نزیك شاری سلێمانی درەختێکی بەتەمەن سوتێنراوە، دواتر مەفرەزەیەک لە بەشی پۆلیسی دارستانی سلێمانی گەیشتنە شوێنی دیاریکراو، و لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوونیان کرد.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە دوای بینینی دیمەنەکە ڕاستەوخۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو و دادوەری لێ ئاگادار کرایەوە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە هاووڵاتیەك بەتۆمەتی ئەنجامدانی ئەو کارە دەستگیر بکرێت.

بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان تەمەنی ئەو درەختە زیاتر لە ( ٢٠٠ ) ساڵ دەبێت لە جۆری داری ( بەڕوو ).

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای سامسونگ وادەی بڵاوبوونەوەی زنجیرەی Galaxy S26 دیاریکرا

یاسین

ئێران ڕێگە بە کەشتییە نەوتییەکانی هیندستان نادا بە گەڕووی هورمزدا تێپەڕ ببن

سەڵاح

رۆژی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە لە سەتاسەری عێراق پشووی فەرمی دەبێت

سەڵاح