کۆمپانیای تیک تۆک تاقیکردنەوە لەسەر زیادکردنی سیستەمێکی نوێی ناردنی پارە دەکات لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر (Peer-to-Peer Payments) تا بەکارهێنەران بتوانن ڕاستەوخۆ لە ناو چاتی نامە تایبەتەکاندا (Direct Messages) پارە بۆ یەکتر بنێرن.
ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە پشت بە سیستەمی TikTok Pay دەبەستێت. ئەمەش دوای ئەوەی زانیارییە دزەپێکراوەکانی ناو کۆدی ئەپڵیکەیشنەکە ئاشکرایان کردووە کە بەکارهێنەران دەتوانن لەگەڵ ناردنی پارەکەدا نامەش بنووسن، و وەربگرەکەش بژارەی “داگرتن بۆ وەرگرتن” (Tap to Accept)ی بۆ دەردەکەوێت بۆ وەرگرتنی بڕە پارەکە.
ئەم هەنگاوەی تیک تۆک ڕکابەرییەکی ڕاستەوخۆ دەبێت لەگەڵ خزمەتگوزارییە داراییەکانی وەک Venmo و Zelle، هەروەها ئامانجییەتی پلاتفۆرمەکە لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتییەوە فراوانتر بکات بۆ ناو کەرتی خزمەتگوزارییە داراییەکان.

